هه‌ولێر... دوو رووداوی ھاتوو چۆ زیانێکی زۆری بە شوێنی رووداوه‌كان گەیاند

ناوخۆ
  • 2-04-2022, 21:58
  • +A -A

    ھەولێر / INA
    ئێوارەی ئەمرۆ بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر لە دوو بڵاو کراوەی جیادا ئەنجامی دوو رووداوی پێکدادانی چەند بارھەڵگرێک و خۆ کێشان بەربەستی شۆستە راگەیاند"
    رووداوی یەکەم:
    لەبڵاوکراوەی یەکەمدا ئاشکرای دەکات کە
    سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ،لەسەر شەقامی 120مەتری نزیک سوپەر مارکێتی شیلانە،بارهەڵگرێکی چیمەنتۆ(سایلۆ)بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنترۆلی لەدەستدا وڕاستەوخۆ بەرەو ناوبڕی ڕێگایەکە ڕۆیشتو دیوارە ڕاگرە ئاسنینەکانی بڕی ،لەدواییش چەند دارێکی شکاندو دوبارە گەڕایەوە بۆڕاگرەکە ،وەلەپاش ئەوەی نزیکەی 50مەتری تێکدائینجا وەستا،ھەر لەو بڵاوکراوەیەدا ھاتوە کە لەدەرەنجامی ڕوداوەکەش هیچ زیانێکی گیانی نەبو ،بەڵام  زیانێکی یەکجار زۆر بەر شەقامەکەو دارودرەختەکان گەیاندوە ، روونیشیکردۆتەوە کەئەو بارهەڵگرە بەر لەڕوداوەکە بە چ خێراییەک ڕۆیشتوە، بۆ لەلای چەپی ڕێگاکە کە قەدەغەیە ، بەرێوەبەرایەتی ھاتۆچۆ وەک توانجێک لەو شۆفێرە دەپرسێت باشە ئەوەی بارکراوە چیمەنتۆی وشکە کەهیچ مەترسیەک نیە لەسەر درەنگ گەیشتنی بۆشوێنی مەبەست،ئەوهێزە تیژڕۆییەی بۆچیە؟ سەرەرای ئەوەی بەدرێژایی ڕێگایەکە هێمای هاتووچۆ دانراوە کەبەشوفێرانی بارهەڵگر دەلێت کەقەدەغەیە لەلای چەپ وتەنانەت لاینەکانی ناوەڕاستیش لێخوڕین بکەن، وەتەنها دەبێت لەلای ڕاستەوە بێت وەبەخێراییەک بێت کەنابێت لە80کم لەکاتژمێرێک ڕەتبکات ،بەڵام بارھەڵگرەکە خێراییەکەی کە پێ ی ڕۆیشتوە بەهەمو پێورەکان پێت دەلێت سەروی 120کم بوە.
    رووداوی دووەم :
    لایەکی دی بەرێوەبەراتیەکە لە بڵاوکراوەی دووەم کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە ئاماژە بە رووداوێکی تر دەکات لە بەشێکی دیکەی ھەمان شەقام کە تەنھا یەک کاتژمێر دوای رووداوی یەکەم  ،بەرامبەر گەڕەکی ژیان، کە بارھەڵگرێکی دیکە بەهۆی تێکچون لەنزیک یەکێک لەدەرچەکانی شەقامەکە وەستا ،وەشوفێرەکەی وەکو ئاگادارکردنەوەیەک فسفۆری سێگۆشەی بەدوریەکی گونجاو لەشەقامدا دانابوو ،لەوکاتەش بارهەلگرێک کەکۆمەلێک ئاژەڵی بارکردبو وەشوفێرەکەی بەخێرایی و بێ ئاگایی لێیدەخوڕی لەدواوە خۆی کێشاوە  بەبارهەلگرە تێکچوەکەدا،دەرەنجامی ڕوداوەکەش  زیانی گیانی بەدواوە نەبوو ،بەڵام کۆمەڵێک ئاژەڵ مردار بونەوە کەلەدوای بارهەڵگرەکەوە بون،زیانێکی زۆریش بەر ڕێگایەکە کەوت ،وەدوولاینی شەقامەکەش بەشێوەی کاتی گیرا،
    دوای ھەردوو رووداو گەیشتنی تیمەجیاوازەکانی ھاتووچۆ و ژینگە پارێزی ھەولێر ، لەلایەن کارمەندانی ژینگەپارێزی هەولێر ھەردوو شوێنی رووداوەکە  پاککرانەوە تاوەکو پاشماوەڕژاوەکانی دوای ڕوداوەکە ،مەترسی نەخەنە سەرگیانی شوفێران.