ئەمشەو خولی نایابی تۆپی دەست بەكۆتادێت

وەرزش
  • 9-04-2022, 12:11
  • +A -A

    هەولێرـINA   

    ئەمشەو كاتژمێر 9:30 لە خولی نایابی تۆپی دەستی  عێراق بە یاری شوڕتەی پاڵەوان و دووەمی خولەكە یانەی جەیش بەكۆتا دێت.
    ئەمشەو لەهۆڵی (ویسام مه‌جد) لەشاری بەغدا كۆتایی بە خولی نایابی تۆپی دەستی عێراق دێت، بە بەرووبەڕووبوونەوەی یانەی شوڕتە و یانەی جەیش،لەیاری چوون یانەی شوڕەتە سەركەوت بەسەر یانەی جەیش بە ئەنجامی (29-26).
    جێگای ئاماژەپێكردنە بەر لەیاری چوون یانەی تۆپی دەستی شوڕتە بووە پاڵەوانی خولی نایابی تۆپی دەستی عێراق،دوای ئەو ئەنجامە باش ودیارانەی كە لە خولی نایابی تۆپی  دەستی عێراق بەدەستی هێنا،یانەی تۆپی دەستی شوڕتە بۆ وەرزی (2021-2022) ،بووە پاڵەوان وئەمشەو لە هۆلی ویسام مجد جامی خولی نایابی تۆپی دەستی عێراق  بەرز دەكاتەوە.