فیدراسیۆنی بەرزكردنەوەی قورسایی گەیشتینی ڕاهێنەری بیلاروسی ئاشكرا كرد

وەرزش
  • 7-04-2022, 10:20
  • +A -A

    بەغدا  INA 
    جێگری سەرۆكی فیدراسیۆنی ناوەندی بەرزكردنەوی قورسایی  بەڕێوەبەری جێبەجێكار مستەفا ساڵح مەهدی  هاتنی  كاتی گەیشتنی ڕاهێنەری بیلاروسی بۆ هەڵبژاردەی بەرزكردنەوەی قورسایی عێراق ئاشكراكرد .
    پاشان ساڵح ئەمڕۆ پێنجشەممەلە هۆڵی تایبەتی وەزارەتی وەرزش و لاوان بەڕۆژنامەی ئەلسەباح ڕایگەیاند كە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (INA) بینیویه‌تى:ئەلیكساندەر كارناچیڤ ڕاهێنەری بیلاروسی لە 12ی نیسان دەگاتە بەغدا بۆ ئەوەی گرێبەستەكە واژۆ بكات بۆ ڕاهێنانی هەلبژاردەی بەرزكردنەوەی قورسایی عێراق،دواتر راستەوخۆ یاریزانەكانی بەرزكردنەوەی عێراق سەرپەرشتیان بكات،چونكە یاریزانەكان لە مانگی شوباتی رابردوو،مەشق و راهێنانێكی چڕ دەكەن".
    ساڵح، وتیشی:  دواكەوتنی هاتنی ڕاهێنەری بیلاروسیا بەهۆی هۆكاری ئیدارییەوە هات  و كە پەیوەندی بە دەركردنی تایبەتمەندیەكانی چوونە ژوورەوە هەیە، ئاماژەی بەوەدا كە فیدراسیۆنی عێراق ڕاوێژ لەگەڵ ڕاهێنەرەكە دەكات سەبارەت بە مەنهەجەكەی بۆ قۆناغی داهاتوو،ئامادەكردنی یاریزانانی بەرزكردنەوەی قورسایی عێراق،هەروەها یاریزانەكان دەست نیشان بكات بۆ پاڵەوانیەتییەكان،لەوانە پاڵەوانیەتی تەزامنی ئیسلامی لە شاری قۆنیای توركی وپاڵەوانیەتی ئاسیا لە وڵاتی چین،هەروەها پاڵەوانیەتی عەرەب لە بەحرێن بەرێوەدەچێت لەسەرەتای مانگی تەمموز،دواتر پاڵەوانیەتی تازەپێگەیشتوان كە لەكۆتایی مانگی تەمموز بەرێوەدەچێت.
    ساڵح ئەوەشی وت: ئێمە بەشدارییەكی گرنگمان هەیە لە پاڵەوانێتی لاوانی جیهان لە یۆنان لە ژێر تەمەنی (20) ساڵی لە (28) ی نیسان ، كە تێیدا یاریزان علی عه‌مار بە كێشی 109 كیلۆگرم و یاریزان  عەلی عباس بەكێشی  89 كیلۆگرم بەشدار دەبن،كە بە سەرپەرشتی مەشق و ڕاهێنانی ڕاهێنەری یاریزانە گەنجەكان عەمار یسر دەبێت، بەهیوای دامەزراندنی كامپێكی  مەشق و راهێنانی لە دەرەوەی وڵات بێت و لەگەڵ تەواوكەری مەشق وراهێنانی بەغدا بێت،تا بەشدارییە نێودەوڵەتیەكان بەرێوەدەچێت،هەروەها وتیشی: ئەم كامپی مەشق وراهێنانەی ناوەوە ودەرەوە دەكەوێتە سەر ئەوەی چەند لیژنەی ئۆڵۆمپی پشتگیریمان دەكات.