هەڵبژادەی بەرزكردنەوەی قوڕسایی بەردەوامەلە ئامادەكاریەكان بۆ بەشدارییەكانی داهاتوو

وەرزش
  • 13-02-2022, 10:15
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)
    هەڵبژاردەی بەرزكردنەوەی قوڕسایی  پیاوان و ئافرەتانی عێراق  لە هۆڵی قوتابخانەی پسپۆڕی لە كۆمەڵگای  وەزارەتی وەرزش ولاوان ئامادەكاری بۆ پاڵەوانێتیی تەزامنی ئیسلامی كە لە مانگی ئابدا لە  توركیا و هەروەها پاڵەوانێتی ئاسیا لە چین لە مانگی ئەیلولدا بەرێوە دەچێت.
    مستەفا ساڵح مەهدی، جێگری سەرۆكی فیدراسیۆن و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری هەڵبژاردەی نیشتمانی ، لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی الصباح  كە ئاژانسی هەواڵی عێراق(INA)بینیویه‌تى گوتی"هەڵبژاردەی بەرزكردنەوەی قورسایی  پێنج ڕۆژ پێش ئێستا چوونە ناو كامپێكی ڕاهێنانەوە لە هۆڵی قوتابخانەی پسپۆڕی كۆمەڵگای  وەزارەت، كە 45 ڕۆژ دەخایەنێت،(13) یاریزانی پیاو  (7) یاریزانی ئافرەت بەشدارن"، لیژنەی ئۆڵۆمپی خەرجی ئەم مەشق وراهێنانە لە ئەستۆی خۆی گرتووە ورۆژانەش دوو یەكەی مەشق وراهێنان ئەنجام دەدەن،تا دەگەنە ترۆپكی ئامادەكاری بۆ ئەوەی بتوانن لە بۆنە نێودەوڵەتییەكان ئەنجامی شایستە بەدەست بێنن.
    ساڵح ئەوەشی خستەڕوو كە "فیدراسیۆن چاوەڕێی تەواوكردنی تایبەتمەندییەكانی چوونەژوورەوەیە، بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕاهێنەری بیلاروسیا گرێبەست بكات بۆ ئەوەی لە پاڵەوانێتییەكانی داهاتوودا سەركردایەتی هەڵبژاردەی بكات،چونكە هەر ئەم راهێنەرە یاریزانەكان دەست نیشان دەكات بۆ بەشداری كردنی نێودەوڵەتی،لەوانە پاڵەوانیەتی بەچكە شێرانی ژێر 20 ساڵ و هەروەها چاوەڕی دەكرێ بەشداری پاڵەوانیەتی لاوانی 17 ساڵ بكەن لە وڵاتی مەكسیك.