تەنها دوو خاڵ سیروانی نوێ دەكاتە پاڵەوان

وەرزش
  • 6-04-2022, 15:30
  • +A -A

    هەولێر- INA
    دوێنی لە زۆربەی شاروشارۆچكەكانی كوردستان گەڕی (27) خولی نایابی تۆپی پێ كوردستان بەرێوەچوو،ئەنجامەكانی ئەم گەڕە لە بەرژوەندی یانەی سیروانی نوێی نزیك لە نازناوەكەیە،كاتێك سیروانی نوێ لەناویاریگای خۆی توانی بە ئەنجامی (1-0) لەیانەی سەیدسادق بباتەوە ولەنازناوە نزیكتربوەوە،لەبەرانبەردا یانەی چەمچەماڵ خزمەتێكی گرنگی یانەی سیروانی نوێی كرد،كاتێك میوانداری یانەی هەندرێنی شاری هەولێری كرد وكە لە یانەی هەولێر ركابەری سیروانی نوێیە وریزبەندی دووەمی گرتووە،یانەی چەمچەماڵ توانی بە ئەنجامی (2-1) لەیانەی هەندرێن بباتەوە،بەو ئەنجامەش یانەی سیروانی نوێ بوو بە (50) خاڵ ویانەی هەندرێنیش بەم شكستە بە (42) خاڵ مایەوە، یانەی سیروانی نوێ بە مانەوەی (3) یاری لە خولی نایابی كوردستان،بە (8) خاڵ لەیانەی هەندرێن دووركەوتەوە،بۆیە هەنگاوەكانی سیروانی نوێ تەنها پێوویستی بە (2) خاڵە،بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان،چونكە سیروانی نوێ (50) خاڵی هەیە وبەدەست هێنانی (2) خاڵ دەكات بە (52) خاڵ، یانەی هەندرێنیش (42) خاڵی هەیە،ئەو سێ یارییەی ماوە هەرسێكیش سەركەوتن بەدەست بێنێ دەبێتە (51) خاڵ.
    یارییەكان بەگشتی ئەنجامەكان بەمشێویە بوو
    سیروانی نوێ × سەید سادق  1-0.
    چەمچەماڵ × هەندرێن 2-1.
    سۆران × برایەتی 1-1.
    ئارارات × هەولێر 2-1.
    دەربەندیخان × زاخۆ  0-1.
    پێشمەرگەی هەولێر × دهۆك 4-0.