وەزیری تەندروستی: لیژنەیەی باڵایان پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە نەمانی دەرمان لە سلێمانی

ناوخۆ
  • 5-04-2022, 16:39
  • +A -A

    هەولێر-INA
    سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هۆكاری نەبوونی دەرمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ نەبوونی پارە دەگەڕێتەوە كە لە بانكەكانی ئەو پارێزگایە كە نەختینەیان تێدا نییە.بڕیارمان داوا لیژنەیەی باڵایان پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە نەمانی دەرمان لەو پارێزگایەیە
     د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامونووسیدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)چاودێرى كردووه‌ ڕایگەیاند،" نەمانی دەرمان لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی لە ڕووكارە كارگێڕییەكەیەوە تەواو كراوە تا دەگاتە چەكی بانكی لەوێدا كۆمپانیاكانی دەرمان گرفتیان هەیە، كە پارەیان بۆ خەرج ناكرێ، ئەوەش بەهۆی ئەوەیە كە نەختینە لە بانكەكاندا نییە"
    د. سامان بەرزنجی وتیشی لیژنەیەكی باڵا لە راوێژكار و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و نوێنەری وەزارەتی دارایی پێكهێنراوە سەردانی سلێمانی دەكەن و لەو كێشەیە دەكۆڵنەوە، چونكە حكومەت پارەی پێویستی بۆ تەندروستی سلێمانی تەرخانكردووە بەڵام پارە لە بانكەكان نییە تاوەكو بۆ دەرمان خەرج بكرێت.
    د. سامان بەرزنجی وتیشی، مانگانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا یەك ملیار و دووسەد ملیۆن دینار و بۆ كڕینی دەرمان دوو ملیار و 250 ملیۆن دینار و 450 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەی دڵ لە سلێمانی و  700 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەی هیوا خەرج دەكرێت كە كۆی گشتی نزیكەی 4 ملیار دینارە جگە لە موچەی كارمەندان و كرێی كارەباو خەرجی سوتەمەنی ئۆتۆمبێلەكان.