وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەرگای هاوردەکردن بۆ 4 بەروبووم دەکاتەوە

ئابوری
  • 5-04-2022, 14:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ سێ شەممە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند کە رێگەپێدان کراوە بە هاوردەکردنی چوار بەروبووم بە ھۆی کەم بونەوەی بەرهەمەکانیان لەناوخۆدا
    حەمید ئەلنەیف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA ) وەریگرتووە، وتی: "بە پشت بەستن بە داتای ڕاستی، محەمەد کەریم خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵ، لەسەر بنەمای زانیاریە راستییەکان، ڕەزامەندی دەربڕیوە کە ڕێگە بدات بە هاوردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی ھەریەک لە (تەماتە، پەتاتە، باینجان و خەیار) لە هەموو دەروازە سنوورییەکان"
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەم بڕیارە لە ئەنجامی کەمبوونەوەی بەرهەمی  ناوخۆ و ھاوکات بون لەگەڵ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز کە پێویستیەکی سەرەکی رۆژانەی  بەکاربەرانە  و ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکانیان"