ئەو وڵاتە باس لە ئەگەری شەڕ لەگەڵ چین دەكات

جیهانی
  • 5-04-2022, 10:17
  • +A -A

    به‌دواداچوون ـ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە پیتەر داتون وەزیری بەرگری ئوسترالیا رایگەیاند، ئەگەر هەیە شەڕی وڵاتەكەی لەگەڵ چین روبدات، بۆئەو مەبەستەش قەبارەی كڕینی چەكیان وەك ئامادەكاریەك بۆ شەڕ زیاد كردوە.
    پیتەر داتون وتی:، خێرابونی سوپای ئوسترالیا لەكڕینی موشەكی دورمەودا و زیادكردنی بودجەی سەربازی دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی روسیا و ئۆكرانیا و هەڕەشەی ڕژێمە دەسەڵاتخوازەكان له‌ دیموكراتخوازەكانی جیهان وەك ئاماژەیەك بۆ چین، ئەمه‌ش بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ بەریتانی.
    وتیشی"جیهان بەو شتەی ئێمە لە ئەوروپا و ئۆكرانیا بینیمان تووشی شۆك بووە و هیوادارین ئەمە بۆ وڵاتانی دیكە درێژ نەبێتەوە".
    پیتەر داتون وتی ، "ئێمە نیگەرانین لەوەی كە لە ئۆقیانوسی هیند و هێمن ڕودەدات و ئەم بەسەربازیكردنە خێرایە پەیوەندی بە ئامادەباشیمانەوە هەیە بۆئەوەی هەر كارێكی شەڕانگێزی دژی وڵاتەكەمان دەستنیشان بكەین، چونكە هەڕەشەكانی چین لە ناوچەی كانبرا زیادیان كردوە.
    لە واقیعدا وەزیری بەرگری ئوسترالیا ئاماژە بە چین دەكات كە چالاكییە سەربازییەكانی لەو ناوچانەدا زیاد كردووە و بە هەڕەشە سەیری دەكات بۆ وڵاتەكەی.
    پیتەر داتون ئاماژەی بە مەترسی چین لەسەر هاوپەیمانی (كواد) كرد كە پەیوەستە بە وڵاتەكەی و ئەمریكا و هیندستان و ژاپۆنەوە، وتیشی، پەیوەندی بە (پێنج چاو)ەوە كردوە كە هاوپەیمانێتیەكی هەواڵگری نێوان ئەمریكا و كەنەداو نیوزلاند و بریتانیایە و لەمەترسیەكان ئاگاداری كردونەتەوە.
    ناوبراو وتیشی :  بڕی 3.5 ملیار دۆلاریان بۆ بودجەی سەربازی و كڕینی فڕۆكە شەڕكەرەكان و پێداویستیەكانی جەنگ بەتایبەت موشەكی دورمەودا تەرخانكردوە، كە دەتوانن بە دوری 900 كیلۆمەتر ئامانجەكان بپێكن، سەرجەمیشیان موشەكی ئەمریكین و دەتوانرێت لە ئوسترالیاش زیاتر پەرەیان پێبدرێت، هەروەها فڕۆكەیان دابینكردوە كە خێراییەكەی لە خێرایی دەنگ زیاترە، ئامانجی سەرەكی كڕینی ئەو پێداویستیە سەربازیانەش دڵناكردنەوەی هاوڵاتیانە لە هەر هێرشێكی سەربازی چین.
    وەزیری بەرگری ئوسترالیا وتی: پێویستە دابینكردنی مووشەكی بەتوانا، دابین كردنی فرۆكەی جەنگی جۆری سوپەر هۆرنێت خێراتر بكرێت.