وەهەیب : پشتیوانی سقوره‌كان بكەن لەئەركەكەی ئاسیای

وەرزش
  • 4-04-2022, 14:11
  • +A -A

    بەغدا  INA
    یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی قوە جەوی عەلی وەهیب،داوای پشتیوانی  وپشتگیری دەكات كە لەئەركی نیشتمانییە بۆ بەشداری كردنی جامی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا،كە رۆژی پێنج شەممە رووبەڕووی یانەی جەزیرەی ئیماراتی دەبێتەوە لە شاری ریازی سعودی.
     وهەیب ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) ی ڕاگەیاند: یانەی قوە جەوی ئەركێكی قورسی هەیە نەك ئاسان، چونكە نوێنەرایەتی وڵات دەكات لە پێشبڕكێی كیشوەیدا و ئێستا پێویستی بە پشتیوانی و پشتگیری جەماوەر هەیە بۆ ئەوەی بتوانی ئاستێكی باش و ئەنجامی باش بەدەست بێنێ.
    عەلی وهەیب وتیشی: هەموو ئامادەكارییەكان كراوە، بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی یاریزانانی تەكنیكی و هێزی جەستەیی بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێكی باش ،بۆ ئەوەی گەلانی عێراق دڵخۆش بكەین، دوای شكستی هەڵبژاردەی عێراق و  لەدەستدانی خەونی بۆ مۆندیال.
    وەهەیب وتیشی: یەكەم یاری بەرامبەر یانەی جەزیرەی ئیمارات دەبێت و هەموو تەكنیككار و بەڕێوەبەر و یاریزانان سوورن  لەسەر بردنەوە و بەدەست هێنانی خاڵی یارییەكە،تا وێنەی ڕاستەقینەی تۆپی پێی عێراق لە بۆنەنێودەوڵەتییەكان ڕەنگ بداتەوە.