بەرگری شارستانی: ئاگرێکی گەورە لە فەلوجە کۆنترۆڵکرا

ناوخۆ
  • 3-04-2022, 23:35
  • +A -A

    بەغداد -INA
    بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی، كوژانەوەی ئاگرەكەی وێستگەی پڕکردنەوەی غاز لە فەلوجە ڕاگەیاند، لە کاتێکدا چوار برینداری لێکەوتەوە.
    بەڕێوبەرایەتییەکە لەڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاند : لە وێستگەی غازی فەلوجە لەپارێزگای ئەنبار لەکاتی بەتاڵکردنی تانکەرێکی غاز، تەقینەوەیەک رویداوە و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتوەتەوە. خۆشبەختانە تیمەكانمان توانییان ئاگرەكە كۆنترڵ بكه‌ن.
    لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هاتووە لە روداوەکەدا چوار کەس برینداربون تیمەكانمان جونە. هانایانەوە و ڕزگاریان كردن. هه‌روه‌ها وتی" لێکۆڵینەوە سه‌ره‌تایه‌كان سه‌باره‌ت به‌ هۆکارەکانی ئاگرەکە دەستی پێکردووه‌.