وەزارەتی گواستنەوە لێکۆڵینەوەی لە پێشێلی مافی کارمەندانی هۆتێلی فەلەستین دەستپێکرد

ناوخۆ
  • 1-04-2022, 16:07
  • +A -A

    بەغدا/ INA 
    ئەمرۆ هەینی وەزارەتی گواستنەوە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ لێکۆڵینەوە لە داواکارییەکانی ستافی هۆتێل فەڵەستینی ڕاگەیاند. 
    حوسێن جەلیل وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ووت: "وەزیری گواستنەوە ناسر حوسێن ئەلشەبلی وەڵامی داواکارییەکانی کرێکارانی کۆمپانیای هۆتێلی فەلەستینی دایەوە و بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند لە لایەن وەزارەتی گواستنەوەوە بۆ بەدواداچونی داواکاریەکەیان .
    وتیشی: "لیژنەکە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی گەندەڵی و بەهەدەردانی دەرماڵەی گشتی و پێشێلکاری یاسایی دەکات کە بەرامبەریان ڕوویداوە، چونکە وەزارەتی گواستنەوە خاوەنی نزیکەی نیوەی پشکی ئەم هۆتێلەیە"
    جێ ئاماژە بۆ کردنە ئەم لێکۆڵینەوە دوای ئەوە دێت کە دەیان کارمەندی هۆتێل فەلەستینی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان کرد کە وەزارەتی گواستنەوە لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی و بەفیڕۆدانی پارەی گشتی و پێشێلکاری یاسایی بەرامبەریان بکات و پارەی ساڵانە بژمێردرێتەوە و بڕوانامەکانیان بۆ ھەژمار بکرێت.