وەزارەتی لاوان: یاریگای ئۆڵۆمپی میسان ئامادەیە بۆ میوانداریكردنی یارییەكانی نایاب

وەرزش
  • 31-03-2022, 03:23
  • +A -A

    بەغداـ INA
    تالیب جابر موسەوی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری هەرێم و پارێزگاكان لەوەزارەتی لاوان و وەرزش ئامادەیی یاریگای ئۆڵۆمپی میسان بۆ میوانداریكردنی یارییەكانی نایابی دووپاتكردەوە.
    موسەوی لەڕاگەیەندراوێكدا كە به‌ده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئەمڕۆ پێنج شەممەدا گەیشتوە، گوتی" یاریگای ئۆلۆمپی میسان ئامادەیە بۆ میوانداریكردنی یارییەكانی نایاب لەدوای تەواوبوونی كاری چاودێری، بە شێوازێكی نوێ دەردەكەوێت بۆ ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنی پێشبڕكێ ناوخۆییەكان.

    وتیشی: كاری چاودێریكردنەكە بریتی بوو لە تەواو كردنی كاری چاكردنەوە رێكخستنەوە ئامادەكاری بۆ پێشوازی كێبڕكێیەكانی خولی نایاب و چاكردنەوەكەش زەوی یاریگاكە كە لە (فریز) و بەشەكانی تری نێو یاریگای گرتەوە ،یاریگاكەش لەو پەڕی ئامادەییە بۆ بەرێوەچوونی یارییەكان.