پاکی زانیارییەکان

وتار
  • 31-03-2022, 01:46
  • +A -A

    ميادة سفر

    تۆڕی زانیارییەکانی عەرەبی پاک ئامێز نین ئەو تۆڕانە ھەمیشە کاریگەری دەکەنە سەر بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت و کۆشش دەکەن بۆ ئەوەی بە ھەر شێوەو شێوازێک بێت فشاریان لەسەر دروستبکەن تەنانەت گەر دەرەنجامی شێواندنی ڕاستەقینەکانیشیان لێ بکەوێتەوە بە بێ ئەوەی گوێ بدەنە ئەو دەرەنجامە کارەسات بارانەی کە لە پڕۆسەکانی پەخش و وەشان و فاش كردنی ھەواڵە درۆیینەکان دەکەونەوە .

    لەگەڵ ئەم بڵاوبوونەوە پان و پۆڕەی یانە کۆمەڵایەتییەکان ئیدی وای لێھاتووە کە ھەرناوەڕۆکێکی  میدیایی بۆی ھەیە دووچاری بەلادابردن و چەواشەکاری ببێت.
    تەنانەت گەر بە وێنەو دەنگیش پاڵپشت بکرێن بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەو ماڵپەرانە بوونە سەرچاوەی سەرەکی ھەواڵ چونکە بینەری ئەو ماڵپەرانە پەنا دەبەنە بەر ئەو ھەواڵانەی کە لە ڕووپەرەکانیاندا بڵاودەکرێنەوە ئەویش لەبەر بلەزبوونی بەدەستھێنانیان بەڵام ھیچ لێکدانەوەیەک بۆ ڕادەی ڕاستگۆییان ناکرێت ئەم پڕۆسەیەش بە کۆپی کردن و بڕین و لکاندن و دووبارە داڕشتنەوەی ھەواڵەکان ئەنجامدەدرێت ئەمەش پەلمان دەکێشێت بۆ نووسینی ڕووداو گەلی بێ بنەما کە مێژوویەکی  شێواو دروست دەکەن و وێنای ژیان و کۆمەڵگاو باری سیاسی و ئابووری بە لارو لەوێری دەخەنە ڕوو ، ئەمەش ڕەنگدانەوەیەکی نەرێنی دەبێ لەسەر تێکڕای ئەو سیاسەتەی کە حکومەتەکان پەیڕەویان لێدەکەن ، تۆڕەکانی زانیاری شێوازی چەواشەکارانە بەکاردەھێنن و کاریگەری دەخەنە سەر ھەڵبژاردنی بابەت گەلی ھەستیار و وروژێنەر بە مەرامی  کەمەند کێشکردنی ژمارەیەکی زۆر لە خوێنەران وەکو بابەتەکانی نەخۆشی و تاوان و ڕووداوی ئابڕوبەر و پڕوپاگەندە کردن بۆ بەرھەمی خۆراکی و زڕاندنی ناوی ھەندێک کاڵا و خواردەمەنی ئەویش بەشێوەیەکی بێزراوو قێزەون و ناڕەوشتیانەو نازانستیانە لەوەش مەترسیدارتر ھەندێک ھەواڵی بیانی بەشێوەیەکی نادروست وەردەگێڕدرێن وەیان دەدزرێن و بەرگێکی ڕاستگۆیانەیان لەبەردەکرێ . ماڵپەرە ئەلیکترۆنییەکان بوونەتە کێڵگەی مین ئەوان بەخێرایی زانیاری چەواشەکارانە دەگوازنەوە بەبێ ڕەچاوکردنی پڕەنسیپەکانی پیشەیی و ڕاستگۆیی ،لێرەدا بەلادابردنی ڕاستەقینەکان لەم ئان و ساتەدا ساناترە وەک لە پێشوو ئەویش لەبەر ئەو توانا تەکنەلۆجیایەی کەلەبەر دەستایە و جگە لەوەش سەرمایەو داراییان بۆ دابین دەکرێت وەکو ئێزگەو تەلەفیزیۆن و ماڵپەرو فەیسبووک و تویتەرو ئینستگرام و یوتوب لەم حاڵەتەدا ئیدی ناتوانرێت باس لە میدیای ئازاد بکرێت چونکە ئەوانەی سەرمایە دابین  دەکەن قەیدو بەندو مەرجی خۆیان ھەیە بۆیە لێرەدا پێویستە ھەڵوەستە بکەین و بە خۆدا بچینەوە و کارێکی میدیایی ڕاست و ڕەوان دروست بکەین.