له‌باكوری میقدادیە ئۆپەراسیۆنێك بۆ پاراستنی كەنارەكانی ڕووباری دیالە دەستیپێكرد

ئەمنی
  • 31-03-2022, 01:35
  • +A -A


    به‌غدادـ INA


    ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەكانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێك له‌باكوری میقدادیە  گوندەكانی دەورەوبەری شارەكە بۆ پاراستنی كەنارەكانی ڕووباری دیالە دەستیپێكرد .

    دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كۆپییەكی دەست كەوت تیدا هاتووە "هێزێك لە لیوای نیدای دیالە و لیوای 24ی حەشدی شەعبی دەستیكردووە بە پرۆسەی گەڕان وپشكنین له‌ كەنارەكانی ڕووباری دیالە لە گوندی شروین تا گوندەكانی باكوری میقدادیە. 

    راگەیندراوەكە"هێزە هاوبەشەكە توانی لە كاتژمێرەكانی سەرەتای ئۆپەراسیۆنەكەدا دەیان كیلۆمەتر بپشكنێنێت".