لە ھەولێر نەخۆشخانەیەکی دەروونی تایبه‌ت دەکرێتەوە

ناوخۆ
  • 31-03-2022, 01:15
  • +A -A

    هه‌ولێرـINA 


    عەقیدی پۆلیس "سەفین تاهیر "بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ئافرەتان  بە فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستانی راگەیاند کەبە ھۆی ھەبوونی  تەنھا نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشە دەروونیەکان کە ئەویش نەخۆشخانەی سۆزی دەروونییە لە پارێزگای  سلێمانی، تا ئێستا لە شاری هەولێر ئەم جۆرە نەخۆشخانەیە  نییە. 

    هه‌روه‌ها وتی" خۆشبەختانە لە ھەولێریش  کارکردن بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی دەرونی بەردەوامە و لە ئێستادا خەریكی دروستكردنی باڵەخانەی نەخۆشخانەیەكی دەروونین كە لە قۆناغی جێبەجێكردن دایە ، دوای ئەوەی ساڵی پار لە ڕێكەوتی 25/11 لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان سەرۆكی حكومەت سەردانی ماڵی داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێكراوانی لە هەولێر كرد لەوێ بەڵێنی ئەوەی دا كە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بەو كەسانەی كە تووشی نەخۆشی دەروونی بووینە بكرێتەوە، ھەروەک بەرێوەبەرەکە ئاماژەی بۆ کرد  لە داهاتوودا ئەم نەخۆشخانەیە لە پارێزگای هەولێریش دەكرێتەوە ، کە پێویستی یەکی ئەساسە بۆ شارەکە.