شانەی راگەیاندنی ئەمنیی ئامانجی یەكەم رۆژی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین راگەیاند

ئەمنی
  • 30-03-2022, 08:12
  • +A -A

    بەغداد INA
    شانەی راگەیاندنی ئەمنیی رایگەیاند ئامانجی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین پشكنین و گەڕان بەدوای چەكدارانی داعشە لە ناوچەكانی باشووری حەزەر و بیابانی جەزیرە لە باكووری رووباری فورات و رۆژئاوای سەرسار لە نێوان پارێزگاكانی سەڵاحەدین، نەینەوا و ئەنبار، بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی وحەشدی شەعبی هێزەكانی سوپا و هێزی ئاسمانیی.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنیی راگەیێندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی عێراقی كەوت تیدا هاتووە:
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە و سەڵاحەدین و رۆژئاوای نەینەوا، ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی ئیرادەی پۆڵایین'یان لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین و نەینەوا و ئەنبار بە بەشداری هێزەكانی سوپا حەشدی شەعبی وهیزی ئاسمانی لەو پارێزگایانە دەستپێكرد، بۆ پشكنینی بیابانەكانی نێوان ئەو سێ پارێزگایە و لەناوبردنی چەكدارانی داعش.