ئینریكی: دەتوانین هەموو هەڵبژاردیەكی جیهان ببڕین

وەرزش
  • 30-03-2022, 10:00
  • +A -A

    بەغدا INA
    لویس ئینریكی ڕاهێنەری ئیسپانیا خۆشحاڵی خۆی بە سەركەوتنی (5-0) دەربڕی، لە یارییە دۆستانەكەی بەرانبەر هەڵبژاردەی  ئایسلەندا.
     ئینریكی لە دوای یارییەكەوە وتی: ئێمە دڵخۆش بووین بە هاتنی جەماوەرێك وهاندەرێكی زۆر لەنێو یاریگا ، پێم وایە ئێمە لە لوتكە بووین و هەمیشە قورسە بەرامبەر ڕكابەرێكی بەرگری بەهێز یاری بكەین، بەڵام ئێمە زۆر ڕاستەوخۆ بووین،ئێمە ئاواتێكی زۆرمان هەیە بۆ باشتركردن، داهاتووش هیوامان پێ دەبەخشێت و ئامادەین بۆ ماوەی داهاتوو، ئینریكی گوتی: ئێمە بانگی دانی ئۆلمۆ دەكەین كاتێك لەبەردەستە، ئەو دەتوانێت لە ناوەوە و دەرەوەی ناوچەكە یاری بكات و ئەو دەتوانێت گۆڵ بكات.
    ئینریكی لە داهاتووی خۆی و ئەگەری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ فیدراسیۆنی ئیسپانیا ڕوونی كردەوە: پێویست ناكات هیچ شتێك واژۆ بكەم، من لێرە زۆر ئاسوودەم و كاتێك شتەكان باش دەڕۆن پێویست ناكات گرێبەست واژۆ بكەم،ئینریكی وتی: دیاریكردنی لیستەكە قورس دەبێت، بەڵام ئەوە كاری منە و دەبێت بڕیارەكە بدەم و 40 یان 50 یاریزان هەیە كە دەتوانن لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بن،ئینریكی گوتی: جامی جیهانی لە قەتەر؟ ئێمە تیمێكین كە توانای هەڕەشەكردنی هەر تیمێكی ترمان هەیە.