ھێزەکانی ئاسمانی لەکەرکوک چەند مۆڵگەیەکی داعشيان خاپور کرد

ئەمنی
  • 29-03-2022, 12:53
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ھێزی ئاسمانی عێراقی ، ئەمرۆ سێ شەممە چوار مۆڵگەی داعشی لە سنوری پارێزگای کەرکوک خاپور کرد . 
    وتەبێژی فەرماندەی ھێزەچەکدارەکانی عێراق ، لیوا ( یەحیا رەسوڵ ) لە بەیاننامەیەکدا کە  ئاژانسی ھەواڵى عێراقی (INA) وەریگرتوە رایگەیاند کە :"فرۆکە جەنگیەکانی ھێزی ئاسمانی عێراقی زۆر بە وردبینی چوار مۆڵگەی چەتەکانی داعشیان لە ناوچەی (وادی شای ) لە پارێزگای کەرکوک خاپور کرد . 
    وتیشی "  ئەو ھەڵمەتە لە چوار چێوەی دەستکەوتنی ئەو زانیاریانە بوە کە  شانەی ھەواڵگری  و دژە تیرۆر  لە بەرێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازی  بەھەماھەنگی  لەگەڵ فەرماندەی کردە  ھاوبەشەکانەوە کۆکراوەتەوە .