سەرۆکایەتی کۆمار سەرکۆنەی پەلاماردانی ھێزەکانی پێشمەرگە له‌دهۆك دەکات

سیاسی
  • 6-06-2021, 11:21
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەرۆکایەتی کۆمار راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەنیگەرانیەوە چاودێری پێشھاتە نەخوازراوەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات و سەرکۆنەی ئەو ھێرشانە دەکات، کە ڕۆژی شەممە 5ی حوزیران، کرانە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، هاوکات پێداگری دەکات لەسەر، بنەبڕکردنی ھەمو ئەو زیادەڕۆییانە و پێشێلکردنی سەروەری عێراق، لەم ڕوەوە کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە ناوچەکانی ھەرێم  و موسڵ بە پێویست دەزانێت، چونکە بونی ئەو ھێزانە پێچەوانەی ھاوسێیەتی باش و ڕێککەوتنامە نێودەوڵەتیەکانیشە، 
    وته‌بێژى سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیەنراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویکردەوە، "بەنیگەرانیەوە چاودێری پێشھاتە نەخوازراوەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات و سەرکۆنەی ئەو ھێرشانە دەکات، کە ڕۆژی شەممە 5ی حوزیران، کرانە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، لەناوچەی ئامێدی پارێزگای دھۆک و لەئاکامدا چەند شەھید و بریندارێکی ھێزەکانی پێشمەرگەی لێکەوتەوە". 
    وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، جەخت دەکاتەوە کە پێویستە ئەو ڕوداوە ئازاربەخشانە بەکۆتابێن، بونی ھێزی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان نایاساییە و پێویستە سنورێک بۆ ئەو دەسدرێژیانە دابنرێت کە مەترسی بۆ ئەمنی هاوڵاتیان و ئاسایشی عێراق دروست دەکەن، دەستور ڕێگەنادات خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی ھەڕەشە بۆسەر دراوسێکان.
    وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، پێداگری دەکات لەسەر، بنەبڕکردنی ھەموو ئەو زیادەڕۆییانەی پێشێلی سەروەری عێراق  دەکەن، لەم ڕوەوە کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و موسڵ بە پێویست دەزانێت، چونکە بونی ئەو ھێزانە پێچەوانەی ھاوسێیەتی باش و ڕێکەوتنامە نێودەوڵەتیەکانیشە، ھەروەها ھێرشکردنە سەر ناوچەکانی کامپی مەخمور مەترسیدارە و ناکۆکیشە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکان.
    ئەوەش خراوەتەڕو، سەرۆکایەتی کۆمار، بایەخی پەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ تورکیای دراوسێ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دوپات دەکاتەوە، لەم ڕوەوە پێویستە کێشەکانی سنور و دۆسیەی ئەمنی لەنێوان ھەردوو وڵات، بەڕێگای ھەماھەنگی و لەیەکتری تێگەیشتن چارەسەربکرێن و ڕەچاوی ڕێزگرتن لە سەروەری و کاری پێکەوەیی بکرێت و دوور لە کاری یەکلایەنە. لەم پێوەدانگەوە عێراق دوپاتی دەکاتەوە کە نابێتە بێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە ناوچەیی و دەرەکیەکان، ھەروەک چۆن ڕێگەنادات خاکەکەی بکرێتە مۆڵگەی پەلاماردانی ھیچ کەس و لایەنێک.