تەندروستی عێراق: ٤١٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا تۆمارکران

ناوخۆ
  • 29-03-2022, 16:38
  • +A -A

    به‌غدادـ INA
    وەزارەتی تەندروستی وژینگە ئاماری نوێی ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایەبەت بە ژمارەی توشبووان وحاڵەتەكانی چاكبوونەوە وگیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنای لەسەرتاسەری وڵات راگەیاند.
    ‏‎وەزارەتی تەندروستی لەخشتەی ڕۆژانەی كەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە ، ئەمڕۆ سێ شەممە  ،ڕایگەیاند"ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا ٤١٥توشبوو تۆمارکرا، ھاوکات ژمارەی ئەوانەشی کە بەتەواوەتی  چاکبونەتەوە ٧٢٨ حاڵەتە‌.
    ‏ھەر ‎ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"ژمارەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا ٤ حەلەتی مردن ھەبوە .
    سەبارەت بە ژمارەی ژەمەکانی  وەرگرتنی ڤاكسینیش ، ئەمرۆ٣٤٩٦٤هاوڵاتی ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە.