وەزارەتی تەندروستی 370 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا تۆمار دەكات

ناوخۆ
  • 24-03-2022, 18:12
  • +A -A

    به‌غداد ـ INA
    وەزارەتی تەندروستی وژینگە ئاماری نوێی ژمارەی توشبووان وحاڵەتەكانی چاكبوونەوە وگیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆناڕاگەیاند.
    ‏‎وەزارەتی تەندروستی لەخشتەی ڕۆژانەی كەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە ، ئەمڕۆ بێنجشەممە،ڕایگەیاند"ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا 370 توشبوو بووە،كەچی ژمارەی چاكبوونەوه وەزارەتی تەندروستی 1006
     حاڵەتە‌ ".
    ‏‎ڕاگەیەندراوەكە هاتووە"ژمارەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا  4 حاڵەتە".
    سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاكسینیش 30602 هاوڵاتی ڤاكسینی وەرگرتووە لە ماوەی 24 كاتژمێردا لە هەموو عێراق.