تەندروستی عێراق " ٢٤٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا تۆمارکران

ناوخۆ
  • 26-03-2022, 16:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    وەزارەتی تەندروستی وژینگە ئاماری نوێی ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایەبەت بە ژمارەی توشبووان وحاڵەتەكانی چاكبوونەوە وگیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنای لەسەرتاسەری وڵات راگەیاند 
    ‏‎وەزارەتی تەندروستی لەخشتەی ڕۆژانەی كەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە ، ئەمڕۆ شەممە ،ڕایگەیاند"ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا ٢٤٩ توشبوو تۆمارکرا، ھاوکات ژمارەی ئەوانەشی کە بەتەواوەتی  چاکبونەتەوە ٨٥٥
     حاڵەتە‌ ".
    ‏ھەر ‎ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"ژمارەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا  ٤ حاڵەتە".
    سەبارەت بە ژمارەی ژەمەکانی  وەرگرتنی ڤاكسینیش ، ئەمرۆ ٤١٣٢هاوڵاتی ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە.