کۆتایی ھەفتە لەھەندێک ناوچەی عێراق خۆلبارین دەبێت

ناوخۆ
  • 27-03-2022, 10:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    دەستەی کەشناسی عێراق ، ئەمرۆ یەک شەممە رایگەیاند کە رەوشی کەش و ھەوا گۆرانکاری بەسەر دادێت  کۆتایی ھەفتەی  خۆڵبارین دەبێت .
    لە راگەیندراوێکدا کە ئاژاسنی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە لە دەستەی کەشناسی عێراق ، رەوشی کەش و ھەوا بۆ بەیانی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەلە ھەوری لەگەڵدا دەبێت لەناوچەکانی ناوەراست و باشوری وڵات ، بەڵام رەوشی کەش و ھەوا لەناوچەکانی باکور، ئاسمان ھەوریەکی پچر پچر دەبێت . 
    ھاوکات پلەکانی گەرما لەھەندێک ناوچەی باشور دادەبەزێت ، بەڵام لەناوچەکانی باکور ھیچ گۆرنکاریەکی ئەوتۆ لەپلەکابی گەرما روونادات .
    لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە بۆرۆژی سێ شەممە ئاسمان پەلە ھەور دەبێت و پەلەکانی گەرمی لەسەرانسەری وڵات بەرز دەبێتەوە .
    سەبارەت بەرۆژی چوارشەممەش کەشناسی پێشبینی کردوە کە ئاسمان ھەوری ناتەواو بێت لەناوچەکانی ناوەراست و باشور ، بەڵام لە ناوچەکانی باکوور نیوە ھەور دەبێت و لەھەندێک ناوچەش پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە .
    پێشبینیەکانی  دەستەی کەشناسی بۆ رۆژی پێنج شەممە جیاوازن ئاسمان بەرەو خۆڵبارین دەگۆرێت لەھەندێک ناوچەی ناوەراست و باشور ، بەڵام کەش و ھەوای ناوچەکانی باکور ئاسمانی ھەوری ناتەواو دەبێت بارانی لەگەڵ دەبێت پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات دادەبەزێت.

    ئەمەش خشتەی کەش و ھەوای رۆژی دووشەممە و رۆژانی دواتر کە تیایدا گۆرانکارییەکانی کەش و ھەوا دیاریکراوە