کەشناسی: له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو باران دەبارێت و هەورەبروسکە دەبێت

ناوخۆ
  • 4-08-2021, 10:08
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە کەش و هەوای عێراق و هەرێم گۆڕانکاری بەسەردادێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و باران دەبارێت.
    لەراگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، دەستەی کەشناسی عێراقی باسی لەوەکردووە، هەفتەی داهاتوو گۆڕانکاری لە کەش و هەوای عێراقدا روودەدات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، هاوکات لەهەندێک ناوچەش باران دەبارێت و هەورەبروسکە دەبێت.
    ماوەی چەند رۆژێکە پلەکانی گەرما لە عێراق و هەرێمی کوردستان دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەهەندێک ناوچەی هەرێمیش باران باریوە، پێشبینیش دەکرێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە گۆڕانکاری بەسەردابێت و لەهەندێک ناوچەش باران ببارێت.