کارەبای ھەرێم " ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا ٣٢٠٠ مێگاواتە ، خواست لەسەری ٥٩٥٠ مێگاواتە

ناوخۆ
  • 27-03-2022, 11:39
  • +A -A

    ھەولێر/ INA 
    لە راگەیندراوێکدا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم زیادکردنی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای بەھاوڵاتیان خستە روو. 
    ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند کە بۆ مانگی نیسان بڕی ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆرەی نیشتیمانی دەگەرێتەوە بەو ھۆیەشەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت ، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەبە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی دەکات بە ھاوڵاتیان کە لە نێوان ١٠ بۆ ١٢ کاتژمێرە لە رۆژێکدا
    روونیشیکردەوە کە ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا گەیشتۆتە ٣٢٠٠ مێگاوات لەبەرامبەردا خواستی لەسەر بەکارھێنانی کارەبا گەیشتۆتە٥٩٥٠ مێگاوات، 
    وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم ئاشکراشیکرد کە ھەندێک یەکەی بەرھەمھێنانی کارەبا، بەھۆی چاکسازییەوە لەکار کەوتوون و بڕیارە لە مانگی نیسانی داھاتوو بکەوێتەوە کار .