وەزیری نەوت:عێراق پابەندە بە بەرنامەی نوێی و نوێگەرەوە

ئابوری
  • 22-03-2022, 15:30
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    ئەمرۆ سێشەممە وەزیری نەوت ئیحسان عەبدوالجبار پشتراستی کردەوە کە عێراق پابەندە بە بەرنامەی بەرھەمھێان نەوت ونوێکاری .
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوت کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) کەوتووە رایگەیاند :" وەزیری نەوت بەشدار بوە لەبەرێوەبردنی کۆنفرانسێکی تایبەت و بابەتیانە کە وەزارەت بە ھەماھەنگی کۆمپانیای جەنرال ئەلیکتریک بۆ بەرھەم ھێنانی غاز ئامادەی کردوە و ئەمرۆ سێ شەممە دەستی بەکارەکانی کرد بە ناونیشانی ( پەلەکردن لە پلانی بەدەستھێنان و گەشەسەندنی وەزەی بەردەوام ) 
    لە بەیاننامەکەدا وەزیری نەوت ئیحسان عەبدولجەبار تاکیدی کردەوە کە عێراق پابەندە بە جێبەجێکردنی پلانی بەردەوام بون لە پرۆژەکانی وەبەرھێنان لە کەرتی وەزەدا لەوانەش پرۆژەی بەرھەم ھێنان و وەبەرھێنان لە غازدا کە سەرچاوەیەکی گرنگی سامانی کانزایی یە ھاوشێوەی نەوت. 
    لەو رووەشەوە پلانمان ھەیە  وێستگەکانی بەرھەم ھێنان لەکەرتی غازدا گەشە پێبدەین بەرەچاوکردنی پاراستنی کەش و ھەواو  ژینگە . 
    ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق لە زۆر ترین کۆر و کۆبونەوە نێودەوڵەتیەکان تەئکیدی لەسەر پابەندبون لە شێوازی کەمکردنەوەی دەردراوە کاربۆنیەکان لەکاتی جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەکان لە بواری بەرھەمھێانی غاز و گەشەپێدانی وێستگە غازیەکان، لەبڕی پشت بەستن بە وەزەی خۆر بۆ پرۆژەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا. 
    ئاماژەی بەوەشدا کە زۆرترین گرێبەستیان ئیمزاکردوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە  لە گەڵ کۆمپانیا پسپۆرەکان لەکەرتی بەرھەمە نەوتیەکاندا لەوانەش کۆمپانیاکانی ( تۆتالی فەرەنسی و گروپی ھاوبەشی کۆمپانیاکانی ئیسکاتیکی نەرویجی و کۆمپانیای سەرچاوەی ئیمارەتی . 
    روونیشکردەوە کە وەزارەتی نەوت پێداگیری دەکات لە بەرەو پێشبردنی کێلگە غازیەکان ، وەجیبەجیکردنی ستراتجیەتیی وەزارەت بۆ زیادکردنی غازی سەربەخۆ و سروشتی دوای بەرزکردنەوی ئاستێکی بەرزی وەبەرھێنان لەگەڵ ھاوبەشەکانمان سوتاندنی دەوەستێنرێت لەداھاتویەکی نزیک . 
    وەزیری نەوت وتییشی :- وەزارەتەکەمان لە قۆناغی دیراسەکردنکردنی بەردەوامدایە لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی تایبەت بە وەزەی نەوتی لەو رێگایەشەوە لە لێکۆلینەوە و گفتوگۆداین بۆ دۆزینەوەی رێگایەکی نوێ لە پیشەسازی بەرھەمە نەوتەکان . 
    ھەروەھا کۆبونەوەی ئەمرۆمان لەگەل کۆمپانیای (JE) بۆ مەبەستی بەرھەمەنەوتیەکان بوە لە کەمکردنەوەی بەکارھێنانی لە بەنزین و ڕە ژووی غازی سروشتی ، وە کەمکردنەوە خەرجیەکاندا بەئامانجی  پشتگیری ئابوری و گەشە سەندنی بەردەوامی وڵات .
    لەبەرامبەردا (جۆزێف ئەنیش)بەرێوەبەری جێبەجێکاری یەکەی کار لەکومپانیای جەنەرال ئەلیکتریک لەئەوروپاو ئەفریقیاو رۆژھەڵاتی ناوەراست ڕایگەیاند جیھان پێویستی بە جولەی خێرایە ھەیە بۆ بەکارھێنانی نوێترین چارەسەری بۆ پرسی گۆرانگاری ژینگەیی ، پشتگیری شوازی گشتگیر دەکەن بۆ  کۆتایھێنان بەبەکارھێانی کاربون لەتەواوی کەرتی وەزەدا.
    پشتگیری کۆمپانیاشی بۆ عێراق دووپاتکردوە لە پێدانی نوێترین شێوازی پێشکەوتوو لەکارەکان لە دروستکردن و بەرەوپێشبردنی وێستگەی دروستکردنی وەزە و پێکەوە بەستن و دابەشکردنی تا بەکارھێنان ، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین ساڵە کۆمپانیای ناوبراو لەھەوڵی پشتگیری ئەو کەرتەی عێراقدایە . تاکیدیشی لەکۆتایی ھێنان بە بەکارھێانی کاربۆن کردەوە کە ئامانجی سەرەکی کۆمپانیاو حکومەتی عێراقە. 
    ھەر لەو کۆبونەوەیەدا کۆمپانیای GE بە پێشکەشکردنی نەخشەرێگایەک بۆ گواستنەوەی تواناکانی وەزە لە عێراق لەو بوارانە خستە روو  کەتیادا:- 


    ١- بەکارھێنانی غازی ھاوبەش بۆ بەرھەمھێنانی وەزە ، لەو رووەشەوە عێراق دەتوانی سود لە بەرھەمھێنانی ئەو غازە وەرگری بۆ  بەرھەمھێانی ١٣ مێگەوات کارەبا کە سود بە ١٥ ملیۆن ھاوبەش لە عێراق دەگەیەنێت . 
    ٢- گواستنەوەی لە قۆناغی سەرەتای بۆ قۆناغی پێکەوە بەستن کەھاوکار دەبێت بۆ کاری وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا ، کە تواناکانی بەدەستھێنان بۆ 50% بەرزدەکاتەوە ، وە کۆمپانیای ناوبراو بە کەمکردنەوەی چروپری ناردن بەرێژەی %35 ھاوبەش دەبێت ، چارەسەریشی لە  ١٩ شوێنی جیا دەبێت ، بەو پێیەش توانای گشتی بەرھەم ھێنان لەو شوێنانە بۆ 5.3 مێگاوات کارەبا زیاد دەکات لەماوەی 4 ساڵ .
    ٣- بەکارھێنانی ھایدرۆجین بۆ بەرھەمھێنانی وزە ، کەرێگایەکی نوێ یە لەتوانای کاربۆن و وە خەزنکردن و جارێکی دی بەکار ھێنانی بەسوتاندنی ، جەنرال ئەلیکتریک  خاوەنی ١٠٠ یەکەیە لە جیھاندا کە ھایدرۆجین بەکار دەھێنێت ھەروەھا کۆی گشتی کارکردنی زیاترە لە ٨ ملیۆن کاتژمێر کە زۆرترین تۆرباینەکانی کۆمپانیای ناوبراو لە شێوازی (F,E,,B) لە عێراقدا کاری بێدەکات کەدەتوانێت رێژەی100% ھایدرۆجین بەکاربھێنێت .