دیشامپ هۆكاری دوورخستەوەی بمباپێ ئاشكرا دەکات

وەرزش
  • 26-03-2022, 18:30
  • +A -A

    ‌بەدواداچون_ INA
    دیدییە دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئەمڕۆ شەممە هۆكاری دوورخستەوەی مباپێی لە یاری دۆستانە لەگەڵ كۆت دیڤواری بۆ ئەوە گەڕاندەوە نەیویستووە سەركێشی پێوەبكات.
    لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا دیدییە دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەكرد، كیلیان بمباپێ باشتربووە، بەڵام وەك پێویست نییە بۆ یاریكردن چونكە جارێك ماندووە و پێویستی بە حەسانەوەی زیاترە بۆیە بە پێویستم نەزانی بەشداری ئەم یارییە دۆستانیە  بكات.
    هێرشبەرەكەی پاریس سنجیرمان بەهۆی هەوكردنی لوت و گوێ و گەرویەوە بەشداری یارییەكەی بەرامبەر كۆت دیڤواری نەكرد.
    لەوە یارییە دۆسانییە فەڕەنسا بە ئەستەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك  لە دواساتەكاندا یارییەكەی بردەوە.