چوار مەدالیا بۆ عێراق لە پاڵەوانێتی وەرزشی فەزاع

وەرزش
  • 23-03-2022, 09:30
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    هەڵبژاردەی پارالۆمپی عێراق چوار مەدالیای رەنگاو رەنگی لە پاڵەوانیەتی (جائزە الكبری) لە ئیمارات (فەزاع) بەدەست هێناوە و بەبەشداری زۆربەی پاڵەوانەكانی پارالۆمپی لە تۆكیۆ 2020 ئەنجامەكانی تیپەكەمان بەم شێوەیە بووە:
    1 / پاڵەوان... ئەحمەد غەنی ئێف 40 لە هەڵدانی تیر (رمح)، میدالی زێڕی بەدەست هێنا لەگەڵ  شكاندنی ژمارەیەكی نوێی جیهانی و  ئاسیا بە 39.08.
    2/ پاڵەوان ..ولدان نزار ئێف 41 میدالی زیوی لە هەڵدانی تیر (رمح).
    3 / پاڵەوانی نابینا ...محەمەد فەهد 11تی، میدالی زیو 100 مەتر لەگەڵ هاوڕێكەتی ئەحمەد فازڵ.
    4 / پاڵەوان.... زەهرا نەجاح ئێف 55 ،میدالی زیو لە هەڵدانی دیسك (قرص).
    5 / پاڵەوانی بچووك  فاتیمە فازڵ 35 تی پلەی چوارەم 200 مەتر
    جێگای ئاماژەیە یاریزان حسێن فازڵ بەهۆی پێكانی شانەوە لە پێشبڕكێكە كشایەوە.