گەشتی دیبالا لەگەڵ یۆڤانتۆس لە كۆتایی نزیك دەبێتەوە

وەرزش
  • 22-03-2022, 09:00
  • +A -A

    بەدواداچون ـ INA 
    بەڕێوەبەری یانەی یۆڤانتۆس ماوریزیۆ ئەریڤابینی ڕایگەیاند : كە یانەی (خانمە پیرەكە) ئۆفەرێكی نوێ پێشكەش بەپاوڵۆی دیبالای ئەرجەنتینی ناكات كە گرێبەستەكەی لەمانگی حوزەیراندا بەسەر دەچێت.
    لە زاری چەند میدیایەكی ئیتاڵیەوە ئەریڤانینی گوتبووی: بە گەیشتنی  یاریزانی سڕبی (دوسان فلاهۆڤیچی) لە مانگی كانوونی دووەمدا، ئیتر ڕۆڵی دیبالا ناوەند نییە و باشتر بوو بڕیار بدات گرێبەستەكەی نوێ نەكاتەوە،دیبالا تەمەن 28 ساڵ لە ساڵی 2015 چووە پاڵ یانەی یۆڤانتۆس بەڵام زۆری ئامادەنەبوونی بەهۆی پێكانەوە بەم دواییانە كاری كردۆتە سەر ئەدای لە دەستەی خانمە پیرەكە.
    بەپێی ڕۆژنامەی گازێتا دللۆ سپۆڕتی ئیتالی چەند یانەیەك پێشبڕكێ دەكەن بۆ ئەوەی یاریكەری ئەرجەنتینی لەخۆبگرێت لەوانە ئەنتەرمیلان و ئەتلەتیكۆ مەدرید.
    سەرچاوە : ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی