كلاسیكۆی زەوی دووبارە دەكرێتەوە!!

وەرزش
  • 22-03-2022, 11:30
  • +A -A

    بەدواداچون ـ INA 
    دوای ئەوەی یانەی ریال مەردید لەنێو یاری خۆی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی (4-0) تووشی شكست بوو لەگەڵ بەرشلۆنەی ركابەرە توندەكەی،كە هەموو جیهان ومیدیاكارانی وەرزشی بۆ خۆی كێش كردبوو،بڕیارە ئەمشەو هەمان كاتژمێر (11) شەو لەهەمان یاریگا (سانتیاگۆ بێرنابیۆ) یارییەكە دووبارە بكرێتەوە،بەڵام ئەمشەو خانمانی هەردوو یانە لە قۆناغی چاریەگی كۆتایی چامپیۆنزلیگی خانمانی ریال مەدرید میوانداری  خانمانی بەرشلۆنە دەكات.