دوو خانمە یاریزانی پایسكیلسواری كورد بەشداری پاڵەوانیەتی تاجیكستان دەكات

وەرزش
  • 22-03-2022, 09:24
  • +A -A

    هەولێر ـ INA 
    دوو خانمە یاریزانی پایسكیلسواری كورد ( داهات قادر)  لە پێشكەوتوان و (ئاڤان عەدنان) لەتازەپێگەیشتوان،بەشداری لەگەڵ هەڵبژاردەی پایسكیلسوارانی عێراق دەكات لە وڵاتی تاجیكستان،داهات قادر یەكێكە لە یاریزانەكانی پێشەنگی هەڵبژاردەی عێراق ولەیانەی وەرزشی برایەتیش بەشداری قۆناغی یەكەمی خولی عێراقی كرد،توانی یانەكەی پلەی یەكەم بەدەست بێنێت، هەروەها یاریزانی تازەپێگەیشتوانی هەڵبژاردەی عێراق ویانەی هەولێر (ئاڤان عەدنان) ئەوان هەردووكیان ئەمڕۆ سێ شەممە  رێكەوتی 22-3-2022كاتژمێر (11) سەرلەبەیانی  لەرێگای فۆكەخانەی ئیستەنبوڵ بەرێدەكەون بۆ دوشەنبەی پایتەخی تاجیكستان، بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانیەتی پایسكیلسواری ئاسیا.
    لە لایەكی ترەوە ئوسامە شەعفار سەرۆكی فیدراسیۆنی پاسكیل سواری ئاسیاو جێگری سەرۆكی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی گوتی : بەرنامەی كاری ساڵی 2022 پڕ دەبێت لەخولەكان لەسەر ئاستی ئاسیا،ئەو گوتی دەستپێكردنی پاڵەوانێتی پاسكیل سواری ئاسیا لە تاجیكستان لە 25 بۆ 29ی ئازار بە بەشداری 35 وڵات بۆ یەكەم جار لە دووشەنبە ئەنجام دەدرێت و بە دوایدا پاڵەوانێتی پاسكیل سواری ئاسیا لە دلهی تراك لە هیندستان ئەنجام دەدرێت.
    ماوەتەوە بڵێین هەڵبژاردەی پایسكلیلسواری عێراق لەهەموو ئاستەكان بەشداری كردووە ولە كچان وكوڕان.