ئه‌مڕۆ شێره‌كانى رافیده‌ین روبه‌ربه‌رووى تاجیكستان ده‌بێته‌وه‌

وەرزش
  • 24-05-2021, 09:54
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌مڕۆ له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ و ئاماده‌كاریدا، هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێ رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی تاجیكستان ده‌بێته‌وه‌.
    یارییه‌كه‌ له‌ یاریگه‌ی فه‌یحا له‌ شاری به‌سڕه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و سه‌عات 19:30 ده‌ست پێ ده‌كات.
    هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ خۆیان بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022 و جامی ئاسیای 2023 ئاماده‌ ده‌كه‌ن.
    هه‌ڵبژارده‌ی تاجیكستان یه‌كه‌مجاره‌ سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌ رۆژی شه‌ممه‌ى رابردووه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ به‌سڕه‌.
    یارییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن تیمێك له‌ ناوبژیوانانی به‌حرێنی به‌ڕێوه‌ ده‌برێت.
    شێره‌كانى رافیده‌ین رۆژی 29ی ئه‌م مانگه‌ش یارییه‌كی تری دۆستانه‌ و ئاماده‌كاری هه‌ر له‌ به‌سڕه‌، به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی نیپاڵ ئه‌نجام ده‌دات.