هەڵبژاردەی عێراق لەیاری دۆستانەی بەسێ گۆڵ لەزامبیای بردەوە

وەرزش
  • 18-03-2022, 21:53
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    بەر لەیاری پاڵاوتنی مۆنددیالی قەتەڕی 2022 بەرانبەر هەڵبژاردەی ئیمارات كە بڕیارە 24ی ئەم مانگەیاری بكات،  هەڵبژاردەی عێراق لە یاریگای مەدینە لەشاری بەغدا بەسێ گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك لە زامبیای بردەوە
    تایمی یەکەم بەسەر كەوتنی شێرەكانی رافیدەین بە ئەنجامی (2-1) بەكۆتا هات، گۆڵەكانی تایمی یەكەم،زڕغام ئیسماعیل لەخولەكی 10 و ئەحمەد ئیبراهیم لەخولەكی 24 ،بەڵام گۆڵەكەی هەڵبژاردەی زامبیا لە خولەكی 29 تایمی یەكەم بوو،كاتێك یاریزانی بەرگریكاری عێراقی سەعد ناتق بە هەڵەی لەهەڵبژاردەكەی خۆی تۆمار كرد و ئەنجامی ئەم تایمە بەم شێوەیە بوو.
    تایمی دووەم لەگەڵ چەند گۆڕانكارییەكی هەردوو هەڵبژاردەكە بەڵام ریتمی هێمنتر و كەم گۆڵ بوو،لەخولەكی 77 یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق  ئەیمەن حوسێن گۆڵی سێیەمی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆمار كرد،بەو ئەنجامەش یارییەكە بە كۆتایی سەركەوتنی شێرەكانی رافیدەین بە ئەنجامی (3-1) هات،ماوەتەوە بڵێین ئەم یارییە دۆستانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق ،وەك ئامادەكاری بوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئیمارات كە بڕیارە 24 ئەم مانگە لە پاڵاوتنی مۆندیالی قەتەڕی 2022 بەرێوەبچێت.