وەزیری گواستنەوە: هەر فرۆكەیەك بە ئاسمانی عێراقدا بڕوا 450 دۆلاری لێوەردەگیرێت

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 12-03-2022, 13:15
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ناسر شبلى وەزیری گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت: لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی روسیا و ئۆكرانیا ژمارەی گەشتی فرۆكە بۆ عێراق بۆ  450 فرۆكە زیادیكردوە. 
    ناسر شبلی ئەمڕۆ شەممە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی  (INA)ی رایگەیاند: لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی روسیا و ئۆكرانیا ژمارەی گەیشتنی فرۆكە بۆ عێراق بۆ  450 فرۆكە زیادیكردوە. وتیشی: ئەو پارەیەی لە تێپەڕبوونی فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا وەردەگیرێت بڕی 450 دۆلارە بۆ هەر فڕۆکەیەک كە ئەمەش داهاتێكی زۆر باشە و دەخرێتە سەر بودجەی دەوڵەت.
    سەبارەت بە كردنەوەی فرۆكەخانەی كەركوك، شبلی رایگەیاند: کردنەوە و کاری فڕۆکەخانەی کەرکوک پەیوەستە بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانییەوە، ئەوەش دوای تەواوبوونی پێداویستیەکان.
    سەبارەت گومرگی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر، وەزیری گواستنەوە وتی: لیژنەیەک دروستكراوە  لە ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانگەکانی دەوڵەت، کە بریتین لە گومرگ و دارایی و دەروازە سنوورەکان و گواستنەوەی وشكانی و پۆلیس، ئەم لیژنەیە بڕیاریداوە نزیکەی 225 دۆلار یان 223 دۆلار لە هەر بارهەڵگرێک کە بە عێراقدا تێپەڕدەبێت وەربگیرێت.
    وتیشی: وەزارەتی گواستنەوە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە بۆ دانانی جی پی ئێس (GPS ) بۆ هەموو ئەو بارهەڵگرانەی بە عێراقدا تێدەپەڕن و بۆ دوا شوێنی خۆی ئەگەر وڵاتانی دراوسێ بێت، یان بۆ بەغدا،و ئەمەش  هەفتەی داهاتوو جێبەجێدەكرێت.