هێزى ئاسمانى كوشتنى 4 تیرۆرستى له‌ كه‌ركوك راگه‌یاند

ئەمنی
  • 11-03-2022, 11:30
  • +A -A

    بەغداـ INA 
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی،ئەمڕۆ هەینی كوشتنى 4 تیرۆرستى له‌ پارێزگاى كه‌ركوك راگه‌یاند
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى شانه‌كه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)نێردراوه‌ رایگه‌یاند:" دوا بەدوای بەدواداچوون بۆ زانیاریی دروستی هەواڵگری و گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنیی پێویست لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربە وەزارەتی ناوخۆی فیدڕاڵی، توانرا لە دوو ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیدا بە یارمەتی فڕۆکە F_16ـەکانی سوپا، پێگەیەکی تیرۆریستان لە قەزای دوبز سەربە پارێزگای کەرکوک بۆردومان بکرێت و دەست بەسەر کولوپەلێکی زۆری تایبەت بە تیرۆریستاندا بگیرێت. 
    ئەوەش هاتووە"لەمیانی ئەو دوو ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەدا چوار ئەندامی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بکوژرێن کە یەکێکیان بەناو بەرپرسی نیشانەشکێنەکانی ویلایەتی کەرکوک بوو".