مەدرید پاریسی وێران كرد وسەركەوت بۆ چارەكی كۆتایی چامپیۆنس لیگ

وەرزش
  • 10-03-2022, 00:53
  • +A -A

    به‌دواداچون-(INA)
    یانەی ریال مەردید لە قۆناغی شانزەی چامپۆنس لیگ میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی كرد،بۆچوون وپێشهاتەكان زۆربەی  زۆری بەهۆی هەبوونی سێگۆشەی بەرمۆدەی تۆپی پێ (میسی وئمباپی ونیمار) كە پاریس لە یاری چوونیش بەئەنجامی (1-0) لە ریالی بردۆتەوە،ئەوا ئەنجامەكە 60% بۆ خۆی كێش دەكات وتیپی ریال مەردرید لەناو ئاریگای وهاندەرانی خۆی شەرمەزار دەكات.
    ئەم دید وبۆچوونانە تا خولەكی (60) یارییەكە نەك 60% وابوو،بگرە نزیك ببوەوە لە 85%،چونكە لەنێو یاریگای سانتیاگۆبێرنابیۆ بە تاكەگۆڵی ئمباپی پاریس سان جێرمان بە گۆڵێك لەپێش بوو،بەڵام یارییەكەلە خولەكی 61 هەمووی ئاوەژوو كردەوە،تێكڕایی دید وبۆچوون وشرۆڤەكانی پێچەوانە كردەوە، كاتێك كەریم بێنزیمای فەرەنسا و یانەی ڕیال مەدریدی كردەوە پاڵەوان وتوانی لەماوەی تەنها (17) خولەك ئەنجامی یارییەكە بە سەركەوتنی 3-1 بەسەر پاریس سانجێرمان لەگێمی دووەمی  تەواو بكات و لەخولەكی  (61،76،78) كەریم بنزیمەی یانەی ڕیال مەدرید هەر سێ گۆڵ و هاتریك و ریمۆنتادای بەسەر پاریس سان جێرمان تۆماركرد،هەرچەندە  ئمباپی لە خولەكەی 39ی تایمی یەكەم گۆڵی سەركەوتنی تۆماركرد،بەڵام كەریم بنزیما هەموو پێشبینییەكانی تێكشكاند ویانەی ریال مەدرید گەیاندە چاریەگی كۆتایی چامپیۆنس لیگ.