بایدن بڕیاردا لەسەر قەدەغەکردنى هاوردەى نەوت و گازى روسیا

جیهانی
  • 8-03-2022, 19:33
  • +A -A

    به‌دواداچون-(INA)
    جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا بڕیاردەدات لەسەر قەدەغەکردنى هاوردەى نەوتى روسیا، لەکاتێکدا پێشبینیدەکرێت ئەو هەنگاوە نرخى نەوت بگەیەنێتە ئاستێکى بەرزتر و گەمارۆى سەر روسیاش توندتر بکاتەوە.  
    سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، چیتر ئەمریکا هیچ سەرچاوەیەکەی وزە لە روسیاوە هاوردە ناکات و بەردەوام دەبن لە پاڵپشتنی ئۆکرانیا و سەپاندنی سزای نوێ بەسەر روسیادا و دەشڵێت، "روسیا ناتوانێت ئۆکرانیا داگیربکات."
    وتیشی، "لە کەرتی وزەدا سزای زیاتر بەسەر روسیادا دەسەپێنین و پابەند دەبین بە مادەی پێنجی رێککەوتنی ناتۆوە و هیچ هێرشێک قبوڵ ناکەین بۆ سەر هەر وڵاتێکی هاوپەیمانمان و دەشڵێت، لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپادا هەماهەنگی دەکەن لەبارەی سەپاندنی سزاکان بەسەر روسیادا لە کەرتی وزەدا."
    بایدن ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری سزاکانی سەر روسیا کاریگەری لەسەر هاوڵاتی ئەمریکی دەبێت بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانەوە.
    وتیشی، "بەهیچ جۆرێک روسیا ناتوانێت ئۆکرانیا داگیربکات و رێگەش نادەن چیتر نەوتی روسی بچێتە ناو خاکی ئەمریکاوە."