تەندروستی رەسافە ژمارەی حاڵەتەكانی خنكان و مردنەكان بە هۆی خۆڵبارین دەژمێرێت

ناوخۆ
  • 4-03-2022, 14:20
  • +A -A

    بەغدا - INA
    بەشی تەندروستی ڕەسافە ژمارەی حاڵەتەكانی خنكان و مردن بەهۆی خۆڵبارینەوە ژماردووە و تێیدا هاتووە كە 1536 حاڵەتی مردن وخنكان لە ئەنجامی خۆڵبارینەوە تۆماركردووە.
    دكتۆر عەلا كازم محەممەداوی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند:"فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رەسافە دوێنێ زیاتر لە هەزار و 536 حاڵەتی خنکانی لە ئەنجامی خۆڵبارین وەرگرت".،وتیشی"
    330 حاڵەتی هەناسە بڕكێ لە نەخۆشخانەی شێخ زاید و 125 حاڵەتی هەناسە بڕكێ  لەنەخۆشخانەی زەعفەرانیە، 445 حاڵەتی هەناسە بڕكێ لەنەخۆشخانەی شەهید سەدر، 39 حاڵەتیش لەنەخۆشخانەی منداڵانی عەلوییە، 4 حاڵەتی هەناسە بڕكێ  لەنەخۆشخانەی ئەلمداین و 36 حاڵەتی هەناسە بڕكێ ئەلكێندی 170 حاڵەتی هەناسە بڕكێ لەنەخۆشخانەی ئیمام عەلی و 57 حاڵەتی هەناسە بڕكێ  لەنەخۆشخانەی ئەلنعمان و 5 حاڵەتی هەناسە بڕكێ لەنەخۆشخانەی فاتیمە زەهرا و 25 حاڵەتی هەناسە بڕكێ لەنەخۆشخانەی ئیبن ئیبن بەلەدی و 300 حاڵەتی هەناسە بڕكی لە نەخۆشخانەی زاری ئەلفەیاز.
    وتیشی: 1506 حاڵەتی نەخۆشی هەیە كە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست لە فریاكەوتن و هۆڵی نەخۆشخانەكان و چاودێریی چڕی نەخۆشخانەكان لە نەخۆشخانەكان بەجێماوە، هاوكات 29 حاڵەتی هەناسە بڕكێ هێشتا لە نەخۆشخانەكان بە هۆی سەختی تەندروستی و پێویستییان بە چاودێری چڕ هەیە".
    ئاماژەی بەوەکرد: نەخۆشێك كۆچی دوایی كردووە ، چونكە نەخۆشەكە لە دۆخێكی زۆر سەخت و ئاڵۆز بووە، ئەمەش بووە هۆی مردنی.