وەزارەتی ناوخۆ داوا دەكات پرۆژەیاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى "تاوانە ئەلیكترۆنیەكان" پەسەندبكرێت

ئەمنی
  • 10-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وەزارەتی ناوخۆ، داوای لە پەرلەمان كرد پەلەبكات لە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای روبەڕوبونەوەی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان، جەختیشیكردەوە تاوانە ئەلیكترۆنییەكان هۆكارن لە بەرزبونەوەی حاڵەتەكانی جیابونەوەی هاوژینان و خۆكوشتن و روداوی دیكە.
    عەمید خالید میحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ،لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند "پرۆژە یاسای روبەڕوبونەوەی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان كاتی بەسەردا تێپەڕیوە بێئەوەی بریاری لەسەربدرێت".
    جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە، ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران پەلەبكەن لە پەسەندكردنی ئەو یاسایەدا، تاوانەكانی پەیوست بە ئامرازە ئەلیكترۆنییەكانیش سنورداردەبن و رو لە كەمبون دەكەن.
    میحنا رونیكردەوە، زۆربونی حاڵەتەكانی گێچەڵ و بێزاركردنی ئەلیكترۆنی، كە ئێستا بوەتە هۆی زۆربونی رێژەی جیابونەوەی هاوژینان هەڕەشەیە بۆ سەر پێكهاتەی كۆمەڵگە، باسی لەوەشكرد "زۆرینەی ئەو كەسانەی گیانیانلەدەستداوە بەهۆی بڵاوبونەوەی وێنەكانیان بوە، زۆر لەوانە خۆیان كوشتوە چونكە نهێنییەكانیان و شتی دیكەیان ئاشكرابوە".
    بەگوێرەی وتەكانی وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كەسایەتی و كاراكتەری تاك دەڕوخێنێت، كاریگەریی لەسەر كۆمەڵگە هەیە و مەترسیدارە بەهۆی خراپ بەكارهێنانیانەوە.
     
    ئاماژەی بەوەشكردوە، یاساكە لە پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ كراوە، بەڵام هێشتا بڕیاری لەسەر نەدراوە و هەموار نەكراوەتەوە وێڕای ئەوەی زۆر گرنگە، بەهۆی ئەوەی پشتیوان و رەتكەرەوەی ئەو یاسایە هەیە.