پاریس سان جێرمان گرانترین گرێبەستی مێژووی تۆپی پێ پێشكەشی مباپی دەكات

وەرزش
  • 18-02-2022, 11:12
  • +A -A

    بەدواداچوون-اه‌ع   
    یانەی پاریس سان جێرمان ئۆفەرێكی گەورەی پێشكەش بە ئەستێرە كەی كیلیان مباپی كرد كە دەبێتە هۆی ئەوەی كە مباپی یاریزانی نێودەوڵەتی فەرەنسی ببێتە باشترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ،بەپێی ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت بەریتانی بەڕێوەبەرایەتی پاریس سان جێرمان پێشنیاری مباپی كردووە بۆ مانەوەی لەگەڵ یانەی فەرەنسی و نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەبەرامبەر زیادكردنی بەرچاوی مووچەكەی نزیكەی 600,000 یۆرۆ بۆ بەدەستهێنانی كرێی هەفتانە تا 1.2 ملیۆن یۆرۆ.
    ڕۆژنامەكە دووپایكردەوە كە ئەو یاریزانە ڕەچاوی ئەو ئۆفەرە دەكات كەبۆی كراوە و وادەكات زۆرترین مووچەی لەمێژووی تۆپی پێ وەربگرێت.گرێبەستەكەی مباپی لەگەڵ سان جێرمان هاوینی داهاتوو بەسەر دەچێت و هێرشبەری فەرەنسی تا ئێستا هەموو ئۆفەرەكانی نوێكردنەوەی لەگەڵ یانەی پاریس رەتكردۆتەوە.
    زۆرێك لەڕاپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە ئەو تەمەنی 23 ساڵە پێگەی خۆی یەكلاكردۆتەوەو هاوینی داهاتوو لەڕێگەی ڕێككەوتنێكی ئازادەوە دەجوڵێتەوە بۆ یانەی ڕیال مەدرید دوای ئەوەی هاوینی ڕابردوو تیمی شاهانە بەهۆی كەمتەرخەمیی ئیدارەی یانەكە و رقابەری یانەی پاریس نەیانتوانی مباپی بۆ مێركاتۆ بگوازنەوە.
    سەرچاوە: ئاژانسەكان.