ژینگە: 401 ڕەزامەندیی بۆ چالاكییەكانی پرۆژە لە چوار پارێزگادا بەخشرا

ناوخۆ
  • 18-02-2022, 10:46
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی ژینگە ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند كە 401 ڕەزامەندی بۆ چالاكی پرۆژەكان لە چوار پارێزگا دراوە
    وەلید موسەوی، بەڕێوبەری گشتی ژینگەیی باشور لە لێدوانێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردەوە، وتی: بەشی تەكنیكی فەرمانگەکە داتابەیسێكی ڕەزامەندی ژینگەیی لە پارێزگاكانی باشوور ئامادەكردووە كە بریتین لە بەسرە و میسان و زیقار و واست،ڕوونیشیکردەوە كە رەزامەندییەكان 401 رەزامەندیی ژینگەیی دابەشكراوە بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری چوار پارێزگا .
    وتیشی: دوای ئەوەی پشكنینی مەیدانیی ئەو چالاكییانە كراوە ڕەزامەندی ژینگەیی پێدەدرێت  بەپێی یاسای پاراستن و چاككردنی پێداویستی ژینگەییەکان.