وەزارەتی كارەبا: لەڕێی پێوەری زیرەكەوە 60 هەزار سەرپێچی دەستنیشانكراوە

ناوخۆ
  • 15-02-2022, 10:26
  • +A -A

    سلێمانی ـ INA
    وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: بەپێ پێوەری زیرەکی کارەبا تا ئێستا توانیویانە (60,682) سەرپێچی لەتۆڕەکانی کارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکەن. 
    وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: ژمارەی سەرپێچییەکانی سەر خزمەتگوزاریی کارەبا لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کە رێگەی پێوەری زیرەکەوە دەستنیشان کراون بەم شێوەیەیە؛ 
    هەولێر    15,885   سەرپێچی
    سلێمانی  20,676   سەرپێچی 
    دهۆک     17,553   سەرپێچی 
    هەڵەبجە   1,849   سەرپێچی 
    گەرمیان   4,718    سەرپێچ