ئه‌نجامه‌كانى گه‌ڕى19ى خولى نایابى كوردستان

وەرزش
  • 14-02-2022, 17:57
  • +A -A

    كوردستان_(INA)

    لە گەڕى 19ى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان، یانەى سەیدسادق لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى زاخۆى کرد و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکى لێ بردەوە.
    لە یارییەکى ترى هەمان هەفتەدا، یانەى سیروانى نوێ لە یاریگاى خۆیدا، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوتنى بەسەر یانەى پێشمەرگەى هەولێردا بەدەستهێنا.
    یانەى شێروانەش لە یاریگاى خۆیدا توشى شکست بوو، دواى ئەوەى بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر بە یانەى هەولێر دۆڕا.