عێراق 19 كونسوڵخانە لەئێران دەكاتەوە بۆ پێدانی ڤیزە بۆ سەردانكەرانی چلە

  • 25-09-2018, 00:00
  • +A -A

    تاران-ا ه ع
    وەزارەتی دەرەوەی عێراق كار لەسەركردنەوەی نوسینگەی لقی كونسوڵخانە لە 19 پارێزگای ئێران بۆ ئاسانكاری پێدانی ڤیزا بۆ ئەو سەردانكارانەی دەخوازن بەشداری چلەی ئیمام حوسێن(س خ) بكەن.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)لە تاران ڕایگەیاند لیژنەی كونسوڵخانەی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتۆتە تاران بۆ كردنەوەی لق و نوسینگەكانی لە 19پارێزگای ئێران بۆ پێدانی ڤیزە و ئاسانكاری بە سەردانیكەرانی چلەی ئیمام حسێن (س خ).
    لەو بەیاننامەیەدا هاتووە لیژنەكە لە 160فەرمانبەر پێك هاتووە و ڕاهێنانی پێویست دەكەن لەسەر پێدانی ڤیزا و لەگەڵ كۆتایی هاتنی هەموو ئامادەكاریەكان دەست بە قۆناغی كار كردن دەكەن بۆ پێشوازیكردن لە دوو ملیۆن كەس بەپێی زانیاریەكانی ئێران.