عێراق داوا لە هاوڵاتیانی دەكات ئۆكرانیا جێبهێڵن

سیاسی
  • 12-02-2022, 14:00
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    وەزارەتی دەرەوە  داوای لەعێراقییەکانی ئۆکرانیا دەكات خاکی ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوە، دەڵێت: بۆ ئەوەی ئاسایش و سەلامەتی رەوەندی عێراقی لە ئۆکرانیا دەستەبەر بکرێت لە ئەنجامی ئەو بارودۆخە نائاساییەی لەوێ هاتوەتە كایەوە، وەزارەت داوای لە هاوڵاتانی عێراقی دەکات خاکی ئۆکرانیا بەجێبهێڵن و گەشت بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام نەدەن.
    راشیگەیاند: داواوایان لە ستافی باڵیۆزخانەی عێراق لە کیێڤ کردوە کە چێژ لە مۆڵەتی ساڵانە وەربگرن بۆ ئەوەی سەلامەتی ئەندامانی باڵیۆزخانەكە پارێزراو بێت.