ئۆپراسیۆنێكی گەڕان و پشكنین لە خۆرهەڵاتی سەڵاحەدین دەستیپێكرد

ئەمنی
  • 6-02-2022, 09:41
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێکردنی گەڕانێکی بەرفراوانیان لە خۆرهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند. 
    دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ یەك شەممە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، دەڵێت: هێزێکی هاوبەشی سوپاو حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانی بەرفراوانیان لە حەوزی عوزێم لە خۆزهەڵاتی سەلاحەدین دەستپێکردووە.
    ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداری هێزێکی سەربازی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین و لیواکانی 9 و 88ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و خۆرهەڵاتی دیجلە و حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی حەوزی عوزێم بۆ گەڕان بەدوای پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنیان دەستی پێكردوە.