حەشدی شەعبی شكست بە هەوڵێكی تیرۆریستانی داعش بۆ دزەكرنە ناو بێجی دەهێنێت

ئەمنی
  • 5-02-2022, 17:40
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
     
    هێزێکی لیوای 51 ی حەشدی شەعبی هەوڵێکی دزەکردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش لەخۆرهەڵاتی قەزای بێجی سەر بەپارێزگای سەلاحەدین پووچەلکردەوە.
    بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوە، دەڵێت: پووچکردنەوەی هەوڵەکە دوای ئەوە هات کە زانیاری هەواڵگری لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدینی حەشدی شەعبیەوە گەیشت کە هەوڵێک هەبوو بۆ دزەپێکردنی پاشماوەکانی تیرۆرستانی داعش بۆ ناو قەزای بێجی.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هێزێک لە لیوای 51ی حەشدی شەعبی بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکان بە خێرایی لە ناوچەکانی حەوایج و کۆگاکان لە حەوزی دیجلە دەستیان بە گەڕان و پشكنین كرد و شكستیان بە هەوڵەكەی تیرۆریستانی داعش هێنا.
    رونیشیكردەوە: پاشماوەی گروپە تیرۆریستییەكەی داعش بەنیازبوون بچنە ناو ناوچەی بعێجی خۆرهەڵاتی قەزای بێجی پێش ئەوەی حەشدی شەعبی شکست بە هەوڵە شکستخواردووەکەیان بهێنێت.