بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.4 پلە لە قەزای مەخمور رویدا

ناوخۆ
  • 30-01-2022, 09:30
  • +A -A

    بەغدا - INA

    وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ یەك شەممە ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەک لە قەزای مەخموری سەر بە پارێزگای نەینەوا تۆمارکراوە.
    وەزارەتی گواستنەوە لە بەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، ، ڕوانگەی بومەلەرزەزانی لە دەستەی گشتی كەشوهەواو بومەلەرزەزانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە قەزای مەخموری پارێزگای نەینەوا رودانی بومەرلەزەیەكی تۆمار كرد.  
    وتیشی: "بومەلەرزەکە کاتژمێر 5:55:02 خولەکی بەرەبەیانی بە کاتی ناوخۆیی، و بە گوڕی 3.4 پلە و 7.2 کیلۆمەتر لە خۆرئاوا قەزای مەخمور لە پارێزگای نەینەوا تۆماركراوە، وتیشی: "هاوڵاتیان ناوچەكە هەستیان پێكردوە.