وەزارەتی پەروەردە: عێراق پێویستی بە ۸ هەزار بینای نوێی قوتابخانە هەیە

ناوخۆ
  • 27-01-2022, 23:17
  • +A -A

    بەغداد ـ INA

    وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند: پێویستییان بە 8 هەزار قوتابخانە هەیە بۆ پڕکردنەوەی کەم وکورتییەكان،و وتیشی: هەزار قوتابخانە لە ناو كەرەڤانەدا دەخوێنن.
    محەمەد عەبدولکەریم بەڕێوەبەری بینای قوتابخانەکان لە وەزارەتی پەروەرە لەلێدوانێکیدا بۆ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، ئاشكرایكرد: عێراق لە ئێستادا پێویستی بە 8000 قوتابخانە هەیە بۆ پڕکردنەوەی کەم و کوڕیەکان و بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی قەرەباڵغیش بە تێکڕایی لە ساڵێكدا پێویستیان بە  1000 قوتابخانە هەیە، وتیشی: بۆ پێنج ساڵی داهاتوو پێویستیان بە 15 هەزار قوتابخان دەبێت.
    رونیشیكردەوە: پلانیان پێشكەشكردوە بۆ دروستکردنی 3000 قوتابخانە، بەڵام دروستکردنی قوتابخانە پێویستی بە پارە و  زەوی و هەماهەنگی لەگەڵ چەند وەزارەتێک هەیە، وتيشي: هیچ ڕێگەپێدراو نیە خوێندنگا و قوتابخانە لەسەر زەوی کشتوکاڵی دروستبكرێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەزار قوتابخانە لەناو بینای كەرەڤانەدان و بۆ قەدەغەكردنیشی گشتاندن كراوە