بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوان (5) داواكراو لە دیالە دەستگیركران

  • 12-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع پۆلیسی دیالە، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند: لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا پێنج داواكراویان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان دەستگیر كردووە. پۆلیسی دیالە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" مەفرەزەیەكی هێزە هاوبەشەكان لە پۆلیسی بەعقوبە و نەهێشتنی تاوان لەناوچە جیاجیاكانی پارێزگای دیالە، پێنج داواكراویان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جۆراوجۆر دەستگیركرد لە نێویاندا دزیكردن و ساختەكاری و بازرگانیكردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤ". وتیشی لەلایەكی ترەوە "تیمێكی تایبەت لە دەروازەی گوندی كبە-ی سەربە ناحیەی عەبارە لە باكوری خۆرهەڵاتی بەعقوبە سێ بۆمبی چێندراوی پوچەڵكردەوە بێ كەوتنەوەی هیچ زیانێك".